ئاگاداریش بن مه‌له‌كردن قه‌ده‌غه‌یه‌

موژده به‌ هاوڵاتیانی ده‌ڤه‌ری سۆران درا به‌ ته‌واوكردنی پرۆژه‌یه‌ک

+964
ده‌شتی عارف

بەشێک لە پڕۆژەی کۆڕنیشی کاولۆکان تەواو بووە و کارەکانی قۆناغەکانی دیکەشی بەردەوامە، هۆشداریش دەدرێتە گەشتیاران کە مەلەکردن لەو شوێنە قەدەغەیە.

هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، لە پۆستێکی تایبەتدا لە فەیسبووک موژدەی تەواوبوونی یەکێک لە وێستگەکانی کۆڕنیشی کاولۆکانی بە هاوڵاتیانی دەڤەرەکە دا، ئاشکراشی کرد کە قۆناغی یەکەمی پڕۆژەکە، بەپێی ماستەرپلانی گەشتیاری لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، ئێستا لە بواری جێبەجێکردندایە و کارکردنیش لە پڕۆژەکە و قۆناغەکانی دیکەیدا بەردەوامە.

وتیشی، “لێرەوە ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەینەوە، کە بە هۆی کارکردن تیایدا، ئەو شوێنە بۆ مەلەکردن گونجاو نییە و داواکارین کە لەپێناو پاراستنی گیان و سەلامەتیی خۆتان، هاوکاریی تیمەکان بن.”

پڕۆژەی کۆڕنیشی کاولۆکان یەکێکە لە پڕۆژە گرنگەکانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، کە بە تەواوبوونی دیمەنێکی جوان و سەرنجڕاکێش بە ناوچەکە دەبەخشێت و چاوەڕوان دەکرێت ببێتە هۆی راکێشانی ژمارەیەکی زیاتری گەشتیاران و رەخساندنی چەندین هەلی کاریش بۆ دانیشتووانی ناوچەکە.

پرۆژەی گەشتیاری

پرۆژەی گەشتیاری "رووپەسەند" لە سۆران کرایەوە