خاوه‌نه‌كه‌ى: درم نایێ سەریان ببڕم
له‌ناو گه‌ڕه‌كێكى هه‌ولێر هاوڵاتییەک 11 بزنى كێوی به‌خێو ده‌كات
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
له گه‌ڕه‌كی 32ـی پاركی هه‌ولێر، پیاوێك هه‌ڵساوه به به‌خێوكردنی چه‌ند بزێكی کێوی و له ته‌نیشت ماڵه‌كه‌ی شوێنێكی بۆ كردونه‌ته‌وه، شاره‌وانیش كێشه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌م بابه‌ته نییه و دڵنیاببوه‌ته‌وه كه بزنه‌كان بۆ جوانیین و خه‌ڵكی بێزار ناكه‌ن.
شاخه‌وان ئیسماعیل، خاوه‌نی بزنه‌كان به 964ـى وت، دوو ساڵه ئه‌م بزنانه به‌خێوده‌كات و سه‌ره‌تا دوو دانه بووه، ئێستاش بوونه‌ته 11 بزن، خه‌ڵكه‌كه‌ش پێیان جوانن و گله‌ییان نیه.
وتیشی “به‌خێوكردنی ئه‌و جۆره بزنه ئاره‌زووی خۆمه و زه‌ره‌ر به كه‌س نا‌گه‌یه‌نن و مه‌به‌ستیشمه كرۆڤ له نزیكه‌وه بیانبینێت و ئاشناى بێت”.
به‌شێكى له بزنه‌كان به‌خشیون و به‌شێكیشى بردوه‌ته‌وه لادێكگه‌یان بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ماڵانه‌ى له دراوسێیدان به‌هۆى زۆربوونى بزنه‌كان هه‌ست به بێزاره نه‌كه‌ن، دەشڵێت “بزنەکان بۆ خواردن نییە درم نایێ سەریان ببڕم”.
لایخۆشییه‌وه، تریفه نه‌جات به‌رێوه‌به‌ری شاره‌وانی شه‌ش له‌هه‌ولێر، له‌باره‌ی ئه‌و بزنانه به 964ـی وت، ئاگاداری ئه‌م بابه‌ته‌ن و هیچ كه‌سێك گله‌یی له خاوه‌نه‌كه‌ى نییه و نه‌بووه‌ته هۆى بێزاربووینان.
وتیشی “وه‌كو چۆن هاوڵاتیانی دیكه پشیله و سه‌گ به‌خێو ده‌كه‌ن بۆ جوانی خاوه‌نى ئه‌م بزنانه‌ش ئازاده بۆ جوانی ئه‌و بزنانه به‌خێوبكات تاكه مه‌رجیشمان ئه‌وه‌یه دانیشتوانی ئه‌و گه‌ڕه‌كه گله‌ییان نه‌بێت و بزنه‌كان زیانیشیان به موڵكی گشتی نه‌گه‌یه‌نن”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن