فەرمانبەران چاوەڕێی هاتنی موچەن
موچەکە نەهاتووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەو موچەخۆرانەی کە لە ریگەی هەژماری منەوە موچەکانیان وەردەگرن لەبەردەم ئامێری ATMەکانەوە وەستاون و چاوەڕێی گەیشتنی موچەکانیان، بەڵام تا ئیستا هیچ موچەیەک نەگەیشتووە و واپێدەچێت ئەمڕۆش بە گیرفانی خاڵی بگەڕێنەوە.
پەیامنێری 964 لەسەر شەقامی کەرکوک لە نزیک هاتوچۆی هەولێرە و دەڵێت، ژمارەیەکی زۆر لە موچەخۆر لێرەن و چاوەڕێی گەیشتنت موچەکانیان دەکەن، دوای ئەوەی لە چەند کەناڵێکی راگەیاندنەوە وابڵاوکرایەوە کە کاتژمێر 6:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ موچەکان دەگەن، ئەمە لە کاتێکدایە تا ئێستا وەزارەتی دارایی و ئابووریی کوردستان هیچ زانیارییەکی لەسەر کاتی دابەشکردنی موچە بڵاونەکردووەتەوە و روون نییە کەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش دەکرێت.
پێداچوونەوە: ژێوار خدر