هەواڵەکان
ئەمڕۆ و سبەی لە کانی گۆمە دیدارە
+964
ژووری هەواڵ
“کوڕەکەم وتی، وەزعم زۆرباشە و هیچ عەزێتێکیان نەیاوین”، ئەمە قسەی مام غەریبە، کە ئەمڕۆ یەکشەممە، چوونە زیندانی کانی گۆمەی سلێمانی و دەستگیرکراوانی رووداوەکەی لالەزاریان بینی.
کەسوکارى گیراوانى لالەزار چاویان بە کوڕەکانیان کەوت
————
لە بەردەم بازگەی دارەمانی نزیک کەرکوک، شۆفێرانی بارهەڵگر گردبوونەوە، ئەوان نیگەرانن لەوەی ئاسایشی نیشتمانی داوای سۆنەری بارەکانیان لێ دەکات، لە کاتێکدا یەکەی کێش و پشکنین پێی وتوون، ئێوە مادەم نەچوونەتە دەرەوەی کەرکوک سۆنەر و پشکنینتان پێویست نییە تا بگەرێنەوە نا کەرکوک.
لە بازگەى دارەمان؛ شۆفێرانى بارهەڵگر گردبوونەوە
————-
دادگایکردنی ئەو جوتیارە کوردەی، بە راکێشانی ملپێچیش دەستبەرداری کێڵانی زەوییەکەی نەبوو لە گوندی شەناغە، بۆ رۆژی 21.9.2025 دواخرا.
دادگاییکردنى جوتیارە کوردەکان بۆ 21ـى 9 دواخرا
————-
لە باخچەکەی مۆنۆمێنتی هەڵەبجە کە رووبەرەکەی زیاتر لە 12 دۆنمە، ئەمساڵ دوو دار خورما، نزیکەی 50 کیلۆ خورمایان گرتووە، سەرەڕای ئەوەی ئیدارەی مۆنۆمێنتەکە دەڵێن، خورماکەیان کەڵکی خواردنی نییە، بەڵام ئەحتیاجن بە دامەزراندنی شەش باخەوان بۆ باخچەکەیان.