ژمارەیەک باخی هاوڵاتیانیش تیاچوون

شۆرتی کارەبا زیاتر لە 1000 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی لە شارباژێر سووتاند

964+

شۆڕش قادری

بەهۆی شۆرتی کارباوە چەند ئاگرێک لە سنووری شارباژێر کەوتنەوە و زیاتر لە هەزار دۆنم لە پوش و پاوان و دارستان سووتان و ژمارەیەک باخی هاوڵاتیانیش زیانیان بەرکەوت.

بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی، ئاگرێکی بەرفراوان لە سنووری ناحیەی زەلان لە گوندەکانی (چۆرك، چاڵەخەزێنە و قازیاوا) کەوتووەتەوە و شۆرتی کارەباش هۆکاری سەرهەڵدانی ئاگرەکە بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ مەفرەزەیەکی پۆلیسی دارستانی شارباژێر چوونەتە شوێنەکە و بە هاوکاری تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەی قەزای چوارتا و خەڵکی ناوچەکە توانیویانە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

لە ئاگرەکەدا نزیکەی هەزار دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی و رەز و باخی هاوڵاتیان سووتاون.

جگە لەو ئاگرە، شەوی رابردووش لە گوندی زەردەبی لە سنووری سیتەک ئاگرێک کەوتەوە و بووەهۆی سووتانی پێنج دۆنم زەوی و چەندین باخیش زیانیان بەرکەوت، هۆکاری سەرهەڵدانی ئەو ئاگرەش هەر شۆرتی کارەبا بوو.

لە شارباژێر 60 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا

لە شارباژێر 60 دۆنم پوش و پاوان و دارستان سووتا

ئاگرەکەی سیتەک نەکوژاوەتەوە و دارەکانی هەڵکڕوزاندووە

ئاگرەکەی سیتەک نەکوژاوەتەوە و دارەکانی هەڵکڕوزاندووە