له سنوورى پێنج گوند كه‌وتووه‌ته‌وه
كه‌سێك به‌تۆمه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى پێنجوێن ده‌ستگیركرا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى ئاشكراى كرد، به‌تۆمه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى پێنجوێن، كه‌سێكیان ده‌ستگیركردووه و له‌ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دایه.
ماوه‌ى پێنج رۆژه ئاگرێك له سنوورى چه‌ند گوندێكی فه‌زاى پێنجوێن كه‌وتووه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه.
ئاگرەکە سنوری گونده‌كانى هەڵاڵاوا، مەسۆ، کێلو، نزارە و دەرەگورگانی گرتۆتەوە و به‌هۆیه‌وه دوو كه‌س بریندارن.
پۆلیسی دارستانی سلێمانی ده‌ڵێت، كه‌سێكیان به‌تۆمه‌تى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه ده‌ستگیر كردووه و هه‌م لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وكه‌سه به‌رده‌وامه، هه‌میش به‌داوداچوونى زیاتر بۆ هۆكارى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه به‌رده‌وامى هه‌یه.
ئاماژە به‌وه‌شکراوە هاوشانی تیمه‌كانى به‌رگرى شارستانى پۆلیسی دارستان و ژینگه تیمی خۆبەخش و تیمه‌كانى رێکخراوی ملەکەوە و دانیشتوان و گوندنشینان بەشدارن لە هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی ئاگرەکە، به‌ڵام ده‌ڵێت، بەهۆی سەختی ناوچەکە و مەترسی هەبوونی مین کاری تەواوی تیمەکان سەخت بووە .