هەواڵەکان

سبەی بەشێكی 100 مەتریی هەولێر و 32ـی پارك دادەخرێن

ژووری هەواڵ

پڕۆژەی ئاوی فریاگوزاریی هەولێر بەردەوام ئیشی لێ دەكرێ و لە زۆر شوێن شەقامەكان هەڵكەندراون و بۆری رادەكێشرێت، ئیتر لە هەندێك شوێن كێشەی هاتوچۆ دروست بووە و هەروا دەكەی سەری شەقامێك و كۆڵانێك دادەخرێت.


ماڵى سپى بۆ رۆژى رەش، رێک بۆ ئەم دۆخەى ئێستاى سیتەک گونجاوە، ئەوان دوو هەفتەیە بێ ئاون، بەڵام لە 2004 بیرێکیان هەڵکەندووە و دەستیان لێنەداوە، بۆیە ئێستا چارەسەرى گرفتەکەى پێدەکەن و پەنایان بۆ بردووە.

ئەو شۆفێرانەی بەنیازن سبەی لە دوكانەوە بچنە سلێمانی، سبەی رێگەیەكی جێگرەوە بدۆزنەوە تا تووشی كێشە نەبوون، چونكە بڕیارە لە سبەی یەکشەممەوە، شەقامى تاسلوجە بە ئاراستەى پردە کۆنەکە دابخرێت و ئیشی تێدا دەكرێت.

ئەوانەی تا ئێستا فۆرمی ئەلیكترۆنیی بایەعییەكەیان پڕ نەكردووەتەوە، هیچی وا نەما و تەنیا دوو رۆژ دەرفەت ماوە، دوای ئەوە گلەیی نەكەن و دەبێت پارە بدەن بۆ پڕكردنەوەی فۆرمەكە، بۆیە پەلە بكەن.