کێشەى کەمئاویان بۆ چارەسەر دەکات

کۆنەبیرێک بووەتە فریادڕەسى دانیشتوانى سیتەک

+964

دیلان محەمەدجەزا- سلێمانى

ماڵى سپى بۆ رۆژى رەش، رێک بۆ ئەم دۆخەى ئێستاى سیتەک گونجاوە، ئەوان دوو هەفتەیە بێ ئاون، بەڵام لە 2004 بیرێکیان هەڵکەندووە و دەستیان لێنەداوە، بۆیە ئێستا چارەسەرى گرفتەکەى پێدەکەن.

ماوەى دوو هەفتەیە، دانیشتوانى سیتەک لە رێگەى تەنکەرەوە ئاویان پێدەدرێت، چونکە سەرچاوەى ئاوەکانیان وشکیان کردووە.

بۆ چارەسەرکردنى ئەو قەیرانە، بیریان لەو کۆنە بیرە کردووەتەوە کە 21 ساڵ لەمەوبەر هەڵیانکەندووە و تائێستا بەکاریان نەهێناوە، بۆیە ئیدارەى ناوچەکە و خۆبەخشان و خێرخوازان، قۆڵیان لێهەڵماڵى و گەنجینەکەیان هەڵدایەوە و دەیانەوێت بە ئاوى بیرەکە، کێشەکە چارەسەر بکەن.

بە وتەى فەرهاد ساڵح، قائیمقامى قەزاى شارباژێر کە بۆ 964 قسەى کردووە،”بیرەکە وەک گەنجینە وایە بۆ ئەو دۆخە، بەڵام شەش هەزار مەتر دوورە، بۆیە بە هەوڵى خێرخوازان ئەمڕۆ دەستیانکردووە بە راکێشانى بۆرى لە بیرەکەوە تا کۆگاى ئاو لەوێشەوە ئاو بۆ ماڵان دەنێردرێت”.
ئاشکراشى کرد، بە هەرەوزى خەڵکى خۆبەخش و فەرمانگەکان، دەستیانکردووە بە راکێشانى بۆریەکە و دەیانەوێت بەزووى ئاو بگەیەنن بە دانیشتووانى سیتەک و هەزار ماڵ گرفتەکەیان بۆ چارەسەر دەبێت.

پێداچوونەوە؛ وریا فەتاح

هەڵمەتێکى بەرفراوانى پاککردنەوە لە سیتەک دەستیپێکردو...

هەڵمەتێکى بەرفراوانى پاککردنەوە لە سیتەک دەستیپێکردووە