ئی-پەروەردە
ناوەندەکانی خوێندن ئاگادار دەکرێنەوە؛ 4ـى 9 کۆتا دەرفەتە
964+
وریا فەتاح
لیژنەی سەرپەرشتیاری سیستەمی ئی-پەروەردە، ئاگادارییەکی گرنگی ئاراستەی سەرجەم ناوەندەکانی خوێندنی حکومی کردووە، کە لە باخچەی منداڵانەوە تاوەکو پەیمانگەکان دەگرێتەوە، بەپێی ئاگادارییەکە، رۆژی 4.9.2025، کۆتا وادە دەبێت بۆ تۆمارکردنی دوو خاڵی سەرەکی:
یەکەم: تۆمارکردنی بەشە وانەی دروستی هەر مامۆستایەک لە سیستەمی ئی-پەروەردە بۆ ساڵی خوێندنی 2025-2026.
دووەم: تۆمارکردنی خشتەی بەشە وانەکانی هەفتە و جیاکردنەوەی پۆل و هۆبە لە سیستەمەکەدا بە شێوەیەکی دروست.
وەک ئەوەى وەزارەتى پەروەردە لە ئاگادارییەکەدا روونى کردووەتەوە کە کاتژمێر 12:00ـى شەوی 4ـى 9ـى 2025، سیستەمی ئی-پەروەردە دادەخرێت و دوای کردنەوەشی هیچ دەسەڵاتێکی گۆڕانکاریکردن بە ناوەندەکانی خوێندن نادرێت.