تیمی دەریاوانی بۆ تەرمەكە دەگەڕێن
دوو برای كەركوكی رووبارى زاب لەیەكی كردن
964+
محەمەد فاتیح
دوو براى دانیشتووى کەرکوک، لەگەڵ خێزانەکەیان بۆ بەسەربردنى کاتێکى خۆش، روویان لە قەزاى دبس کردووە لەسەر رووبارى زاب، بەڵام لە کاتى مەلەکردن یەکێکیان دەخنکێت.
بەپامنێرى تۆڕى 964 لە قەزاى دبس رایگەیاند، هەر زوو یەکێک لە براکان لەلایەن خەڵکى ناوچەکەوە رزگارکراوە، بەڵام براکەى تریان خنکاوە.
باسى لەوەشکرد، لە ئێستا خەڵکى ناوچەکە و تیمى مەلەوانى بەدواى تەرمى خنکاوەکەدا دەگەڕێن.