وێنەى رووداوێکى هاتوچۆ لە سنوورى قەزاى شێخان
شێخان
برینداریش هەیە؛ رووداوێکى هاتوچۆ گیانلەدەستدانى لێکەوتەوە
964+
وریا فەتاح
کەمێک لەمەوبەر، رووداوێکى هاتوچۆ لەسەر رێگەى سەرەکى ناحیەى قەسرۆک بۆ گوندى مەلا بروانى سنوورى قەزاى شێخان روویدا و بەهۆیەوە کەسێک گیانى لەدەستدا.
ئازاد تەها، وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک بڵاوى کردەوە، رووداوەکە کاتژمێر 5ـى ئێوارەى ئەمرۆ، لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى پیک ئاپ تۆیۆتا و نیسان سێنترایەک روویداوە.
ئاشکراى کردووە، لە رووداوەکەدا کەسێک گیانى لەدەستداوە و کەسێکى تریش بریندارە.
بەپێى ئەو وێنانەى بڵاوى کردووەتەوە، زیانێکى زۆرى مادیش بەر ئۆتۆمبێلەکان کەوتوون.