کەوتنەخوارەوە کۆپتەرێکى تیمى فڕۆکەوانى سلیمانى
دوو کەس بریندارن
هاتوچۆى سلێمانى زانیارى لەبارەى تێکشکانى کۆپتەرەکە روونکردنەوە دەدات
964+
وریا فەتاح
هاتوچۆى سلێمانى رایدەگەیەنێت، بەهۆى هەڵەیەکى تەکنیکى کۆپتەرەکەیان توشى کەوتنەخوارەوە بووە و هەردوو فڕۆکەوانەکە بریندار بوون.
هاتوچۆى سلێمانى لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، لە میانەی هەوڵی رزگارکردنی شۆفێرو سەرنشینانی ئۆتۆمبێلێک کەبەڕووداوێکی هەڵدێران کەوتبووە خوارەوە لە شاخی هەڕووتە، فڕۆکەیەکی فریاگوزاری لەو کاتەدا تووشی هەڵەیەکی تەکنیکی بووەو کەوتۆتە خوارەوە.
“سەرجەم تیمەکانی لایەنی پەیوەندیدارەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە شوێنی رووداوەکەن و تەرمی ئەو هاوڵاتییەی تووشی رووداوەکە بوبوو گوستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادوەری”، هاتوچۆى سلێمانى وا دەڵێت.
دەشڵێت: هەردوو فڕۆکەوانەکە گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شار کە یەکێک لە فڕۆکەوانەکان عمید حوسێن فەیزوڵڵایە و باری تەندروستییان جێگیرەو لە قۆناغەکانی وەرگرتنی چارەسەری تەندروستیدان.
هاتوچۆى سلێمانى، سوپاسی هەموو ئەو هاوڵاتی و لایەنانە دەکات کە هاوکاربوون لە گواستنەوەی تەرم و بریندارەکان.