شاندی ئیمراڵی ئەنجامی سەردانەی راگەیاند

ئۆجەلان داوای کۆتایهێنان بە رەتکردنەوەکانی پڕۆسەی ئاشتی کردووە

964+
ئەحمەد مستەفا

عەبدوڵا ئۆجەلان دەڵێ، ئەو کێشانەی رووبەرومان دەبێتەوە پێویستی بە دەستوەردانی جدی و هەستیار هەیە بۆ کۆتایهێنانی، باسی لەوەشکردووە، کۆماری دیموکراتی و کۆمەڵگەی دیموکراسیم بەلاوە پەسەندە.

بە گوێرەی بەیانەکەی شاندی ئیمراڵی بێت ئەوەشی وتووە، رەتكردنەوەیی پەسەندکردنەکان، لە هەندێک نێوەندە سیاسی و میدیايیەكان زیان بەخشە بۆ پرۆسەكە.

شاندی ئیمرالی سەبارەت بە دیدارەکەی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان کە دوێنی پێنجشەممە 28.8.2025 ئەنجامیدا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە، لە بەیاننامەکەدا هاتووە، ئۆجەلان جەختی لەوە کردووەتەوە، کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی، ئاشتی و تەواوكاری، سێ چەمکی سەرەکی ئەم پرۆسەیەن.

شاندی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان لە ئیمرالی کە پێکهاتبون. لە پەروین بوڵدان، مدحەت سانكار و فایەق ئۆزگور ئەرۆڵ، دوێنێ لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، رابەری زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان كۆبوونەوە.

دەقی بڵاوکراوەکە؛ 

بۆ رای گشتی و رۆژنامەنوسان:
لە ٢٨ی ئابی ٢٠٢٥ لە ئیمرالی کۆبونەوەیەکی سێ کاتژمێریمان لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلان ئەنجامدا.
لە میانی دیدارەکەدا هەڵسەنگاندنێکی هەمەلایەنەی بۆ قۆناغەکانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی و پێشکەوتنەکان کرد. روونیشی کردەوە، ئەو کێشانەی کە روبەرومان دەبێتەوە، پێویستی بە دەستوەردانی جددی و هەستیار هەیە بۆ کۆتایهێنانی بە تەواوەتی، هەر بەو هەستیارییەشەوە پڕۆسەکەیان گەیاندووەتە ئەمڕۆ، ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانجمان ئەوەیە هەموو هەوڵێک بخەینەگەڕ بۆ کۆتاییهێنان بەم پرۆسەیە بە ئازارە.
جەختیشیکردەوە، کۆمەڵگەیەکی دیموکراسی و ئاشتی و تەواوكاری، سێ چەمکی بنەڕەتی ئەم پرۆسەیەن و لەسەر ئەم بنەمایە دەتوانرێت بگاتە ئەنجام، بۆیە جەختی لەسەر پێویستی قۆناغێکی نوێ کردەوە کە تێیدا هەنگاوی بەپەلە بنرێت لە هەموو رەهەندەکانیەوە.
ئۆجەلان جەختی لەوە شکردەوە، هەمیشە تەواوكاری لەسەر بنەمای کۆماری دیموکراتی و کۆمەڵگەی دیموکراسی بەلاوە پەسەندەو تێگەیشتن و لە ئامێزگرتنی ئەم هەنگاوە ستراتیژییە سودی بۆ هەموومان و هەموو تورکیا دەبێت.
روونە کە ئاسانكردنی ئەم پرسەو رەتكردنەوەی ئەم پەسەندکردنە لە هەندێک لەنێوەندە سیاسی و میایدییەكان، زیان بەم پرۆسەیە دەگەیەنێت.
بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە باوەڕی گەورەی خۆی دەربڕیوە بە دۆستایەتی و ئاشتی ئەبەدی لە نێوان گەلاندا.