ئەمە چۆنە؟

ماتۆڕسوارەكانی تەڵەبات لە ناو پاسێكی فێنک پشوو دەدەن

+964

رێباز خدر

کۆمپانیای تەڵەبات لە كوردستان، کە تایبەتمەندە بە گەیاندنی خواردن و سەوزە و میوە بە هاوڵاتیان، لە كارێكی نوێیدا پاسی بۆ كارمەندە ماتۆڕسوارەكانی دابین كردووە، بۆ ئەوەی لە بەردەم چێشتخانەكان كاتێك دەوەستن، گەرمایان نەبێ و لە پاسێكی فێنكدا پشوو بدەن و ئاو یان ساردییەكیش بخۆنەوە.

ئادەم جاسم، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆمپانیاکە، بە 964ی وت، “ئێمە وەک کۆمپانیا ساڵانە هەڵمەتێک رادەگەیەنین بە ناوی “هەڵمەتی هاوین” وەک پاڵپشتییەک بۆ شۆفێرانمان لە وەرزی هاویندا، کە هەڵدەستین بە دابینکردنی کەلوپەلی شۆفێر، دابین کردنی شوێنی تایبەت بۆیان لە چێشتخانە و خواردنگەکان، لە کاتی چاوەڕوانیان دا، هەروەها ئێستا پاسی تایبەتمان دابین كردووە، بۆ ئەوەی ئەوان تێیدا بحەسێنەوە، كاتێك لە بەردەم چێشتخانەكان چاوەڕێی وەرگرتنی خواردن دەكەن، لە ناو پاسەكە ئاوی سارد و ساردی و فێنكەرەوەشی تێدایە”.

وتیشی، هەر کارمەندێک کە سەرەتا لای ئێمە دەستبەكار دەبێت، هەموو کەرەستەکانی سەلامەتی بۆ دابین دەکرێ بێ بەرامبەر، هەر سێ مانگ جارێکیش، هەڵمەتی سەلامەتی رادەگەیەنین، بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆ، کە تێیدا باسی یاساکانی هاتوچۆ و کۆمەڵێک یاسای تری شۆفێری دەکرێت.

باس لەوەش دەکات، خزمەتگوزاری تریش بۆ كارمەندەكانیان هەیە، وەک بیمەی تەندروستی، کاتێک شۆفێرەکە تووشی رووداوی هاتوچۆ ببێت، ئەوا تێچووەکەی لە نەخۆشخانەکان بێ بەرامبەرە.

ئادەم جاسم دەڵێت، رێژەی کارمەندەکانیان %90 خۆماڵین و دەیانەوێت ئەم رێژەیەش بەرزبکەنەوە بۆ %100 لە هەرێمی كوردستان، هاوشێوەی کارمەندەکانی ناوخۆی ئۆفیسەکانیان.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

ماتۆڕەكانی دیلیڤەری كۆنترۆڵ دەكرێن

ماتۆڕەكانی دیلیڤەری كۆنترۆڵ دەكرێن