دوێنێ له ئەحمەد کلوان و ئه‌مڕۆش له هەڵاڵاوا
دوو رۆژه ئاگر به‌رۆكى گونده‌كانى پێنجوێنی به‌رنه‌داوه
964+
کامیار کەمال- پێنجوێن
ماوه‌ى دوو کاتژمێرە ئاگرێکی گه‌وره لە گوندی هەڵاڵاواى سه‌ر به قه‌زاى ئێنجوێن كه‌وتووه‌ته‌وه و تاوه‌كو ئێستاش كۆنتڕۆڵ نه‌كراوه، دوێنێش حاڵه‌تێكی دیكه‌ى ئاگركه‌وتنه‌وه له‌و قه‌زایه هه‌بووه.
بەختیار عەلی، ئەندامی رێکخراوی ملەکەوە بە 964ـی وت، هۆکارى كه‌وتنه‌وه‌ى ئاگره‌كه دیار نییە و لە ئێستادا سەرقاڵن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن.
وتیشی “لە دوو قۆڵەوە ئاگرەکە کۆنترۆڵکراوە بەڵام بەهۆی سووتانی دار و کەوتنیان ئاگره‌كه هەڵده‌گیرسێتەوە”.
جگه له تیمێكی رێكخراوى مله‌كه‌وه، دانیشتوانی گوند و پۆلیسی دارستانیش به‌یه‌كه‌وه سەرقاڵن بە کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە.
بە وتەی رێبوار کەمال سەرۆکی رێکخراوی ملەکەوە، شەوی رابردووش لە گوندی ئەحمەد کلوان به‌هۆى ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه‌كه‌وه، 100 دۆنم زەوی و دارستان سووتاوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن