قه‌ڵه‌باڵغى نه‌خۆشخانه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه
کارەکانی چەند نەخۆشخانەیەکى هەولێر ده‌كرێنە سیستمی ئەلیکترۆنى
964+
رێباز خدر – هه‌ولێر
بۆ مه‌به‌ستى زوو راییكردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان و کارئاسانی كرد بۆ نەخۆشان لە شاری هەولێر، ته‌ندروستى ئه‌م پارێزگایه خه‌ریكه كاره‌كانى چەند نەخۆشخانەیەکی حکومی بكاته سیستمی ئەلیکترۆنی.
سامان سلێمان، وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر بە 964ـی وت، ئه‌ك كاره‌یان بۆ باشترکردن و بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزارییه لە کەرتی تەندروستی و نەخۆشخانەکان و ئاسانکردنی تەواوی کارەکانه بۆ هاوڵاتیان.
وتیشی “به‌پێی سیستمه‌كه مامەڵەى هاوڵاتیان ده‌كرێته ئەلیکترۆنی پێشکەوتوو، بئه‌وه‌ى هەر کەسێک سەردانی نەخۆشخانەکان بکات، بە کاتێکی کەم کارەکانی جێبەجێ بکات”.
سستمه‌كه‌ى ته‌ندروستى هه‌ولێر ده‌ستی داوه‌تێ قه‌ڵه‌باڵغى ناو نه‌خۆشخانه‌كانیش كه‌مده‌كاته‌وه، کارمەندان و پزیشکانی نەخۆشخانەکانیش ئاییتر كاره‌كانیان بۆ هاوڵاتیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
ئاماژه‌ى به دوو ناوه‌ندى ته‌ندروستى كرد كه له سنووره‌كه‌یان ئه‌م سیسته‌مه‌یان بۆ جێبه‌جێ كراوه، یه‌كه‌میان نه‌خۆشخانه‌ى پیرمام له قه‌زاى پیرمام و دووه‌میشیان سەنتەری بانکی خوێن لە هەولێر، ده‌ڵێت “هاوڵاتیان و سەردانیکاران ته‌وانیویانه سودێکی زۆریان لەم سیستمە جێبه‌جێكراوه ببینن”.
پلانى ته‌ندروستى هه‌ولێر ئه‌وه‌یه، لە داهاتوویەکی نزیکدا هەردوو نەخۆشخانەی رزگاری و لەدایکبوونی منداڵان، بکرێنه ئەم سیستمە، کە رۆژانه نه‌خۆش و هاوڵاتیانێكی زۆر سه‌ردانى ئەم دوو نەخۆشخانەیە ده‌كه‌ن.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن