بوومەلەرزە هیوای بۆ خێزانێک گەڕاندەوە
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ژنێکی رفێندراوی ئێزدی بەهۆی بوومەلەرزەکەی باكوور و رۆژئاوای کوردستان، دۆزرایەوە و كه‌سوكاره‌كه‌ى كه له‌سه‌ر شاشه‌ى تیڤییه‌ك بینیویانه، داوا ده‌كه‌ن بۆیان بگه‌ڕێننه‌وه.
لە مانگى ئابی 2014 دواى هێرشه‌كانى چه‌كدارانى داعش بۆ سه‌ر قه‌زاى شنگال و دوروبه‌رى، شەش هەزار و 417 کچ و ژنی ئێزدیان رفاند، لەو ژمارەیەش تائێستا سێ هەزار و 562 کەسیان رزگارکراون و ئه‌وانى تریش چاره‌نووسیان نادیاره.
سعود مستۆ، به‌رپرسی كاروبارى ئێزیدیه‌كان له وه‌زاره‌تى ئه‌وقافی هه‌رێم، ئه‌وه‌ى بۆ تۆڕى 964 پشتڕاستكرده‌وه كه كه‌سوكارى ئه‌و كچه، كچه‌كه‌یان له ته‌له‌فزیۆنێك بینیوه و داواى هاوكارییان كردووه.
وتیشی “كچه‌كه ناوى زێڕێ خه‌له‌فه و له ساڵى 2014 له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعش له شنگال لەگەڵ چه‌ند منداڵێكی ده‌ڕفێندرێن و تا ئێستا چارەنووسی نادیاربوو، به‌ڵام خێزانه‌كه‌ى كه بینیویانه وتویانه ئه‌وه كچهكهمانه”.
به‌رپرسی كاروبارى ئێزیدییه‌كان ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، كه له‌ئێستادا نوسینگەی رزگارکردنی رفێنراوان راسپێردراوه بۆ به‌دواداچوون و دۆزینه‌وه‌ى ئه‌و كچه ئێزیدییه و له داهاتووى نزیكدا ئه‌نجامێكی ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، ئه‌و ژنه ئێزیدییه رفێندراوه، خه‌ڵكی گوندی حەردانى سەر بە شنگاله، ئه‌و دوو منداڵه‌ى كه كاتى خۆى له‌گه‌ڵى رفێندرابوون چاره‌نووسی ئه‌وانیش تا ئێستا نادیاره.