ساڵانە لە هەولێر بە جۆشوخرۆشەوە یادى مەولود دەکرێتەوە - وێنە: 964
خەڵک پرسیایان لێ کردوون
لیژنەی فەتوا: بە بیدعە ناوزەندکردنی مەولودنامە مەترسییەکی گەورەیە
964+
ئەحمەد مستەفا
ئەنجومەنی باڵای فەتوا لەبارەی حوکمی مەولودنامە دەڵێ، تێكڕای ئەو بڕگە ئاینییانەی بۆ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د،خ) دەکرێ، سەهرچاوهیان له ده‌قه‌كانی قورئان و سوننه‌ت وەگرتووه، به بیدعه ناوزهندكردنی، مه‌ترسییه‌كی یه‌كجار گه‌وره‌یه.
ئەنجومەنی باڵای فەتوا، لە بڵاوکراوەیەکدا کە 964 بینوویەتی دەڵێ، پاش ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك له مامۆستایان و هاوڵاتیانی به‌ڕێز داوایان كرد، كه ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا حوكمی ئاهه‌نگی مه‌ولودنامه له روانگه‌ی شه‌ریعه‌تی ئیسلامه‌وه روون بكه‌ینه‌وه، ئه‌نجومه‌ن رۆژی 26.8.2025 کۆبوونەوەی لەسەر کردووە.
لیژنەی فەتوا لە یەکێتی زانایانی ئاینیی هەرێمی کوردستان گەشتووە بەو بڕوایەی، مه‌ولودنامه پێغەمبەری ئیسلام (محەمەد د.خ)، كه ساڵانه له نێو مزگه‌وت و ناوه‌نده ئه‌كادیمی وكۆمه‌ڵایه‌تی و جه‌ماوه‌ری و ماڵه‌كانیشدا ئه‌نجام ده‌درێت عورفێكی شهرعیە و كارێكی له مێژینه و شایسته و شه‌رعییه.
لیژنەکە داوای کردووە، گرنگی پێ بدرێ و پێنج خاڵی وەک سەندی بڕیارەکەی هێناوەتەوە دەڵێت، ده‌ربڕینی خۆشی به هاتنه دونیای پێغه‌مبه‌ری ئیسلام، كه به‌شێكی گرنگی مه‌ولودنامه‌یه، خۆی له خۆیدا جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی خودایه كه ئه‌مری كردووه به موسڵمانان كه خۆشحاڵ ببن به ره‌حمه‌تی خودا وه‌ك ده‌فه‌موێت: {قُلْ بِفَضْلِ اللَّهِ وَبِرَحْمَتِهِ فَبِذَلِكَ فَلْيَفْرَحُوا}.
فەتوا دەڵێت، مه‌ولودنامه وه‌سیله‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ زیاتر ئاشنابوون و ناسین و ناساندنی كه‌سایه‌تی به‌رزی پێغەمبەری ئیسلام، چونكه نه‌ناسینی وه‌ك پێویست سه‌رده‌كێشێت بۆ كزباوه‌ڕی و ته‌نانه‌ت ئینكاریكردنی پێغه‌مبه‌رایه‌تیشی(د.خ) كه ئه‌وه‌ش كوفره، وه‌ك قورئان باسی کردووە.
ئێمه‌ش له “ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا له كوردستان”، له‌سه‌ر هه‌مان رێچكه‌ی پیرۆزین و به كارێكی شه‌رعی و مێژوویی كورده‌واریی جوان و شایسته‌شی ده‌زانین، به تایبه‌ت كه هه‌شت سه‌د ساڵ زیاترە “هه‌ولێری سه‌ركه‌ش”، پایته‌ختی ئه‌و ئاهه‌نگه شكۆداره‌یه، داواش ده‌كه‌ین له خه‌ڵكی كوردستان كه پابه‌ندبن به دینی پته‌وی هه‌زار ساڵه‌ی خۆیان و عه‌قیده‌ی مامۆستا و مه‌لا قه‌دیمه‌كان و به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كاره چاكه‌كان له‌وانیش ئاهه‌نگی مه‌ولودنامه.
یەکێیی زانایان، رێکخراوێکی پیشەیی تایبەتمەندە بە کاروباری زانایانی ئایینی کوردستان، بارەگای سەرەکی لە هەولێرە، هەیکەلی کارگێڕی لە، مەکتەبی تەنفیزی، ئەنجومەنی ناوەندی، لق، ناوچە پێک دێت، تا ئێستا پێنج کۆنگرەی ئەنجام داوە و 16 لقی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان هەیە.
یەکێتییەکە، لیژنەیەکی تایبەتی بۆ فەتوا هەیە، کە پێکهاتووە لە لێژنەی باڵای فەتوا، کە لە مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان دادەنیشن، لەگەڵ ئەوەشدا لە سەرجەم لقەکانی دیکە لیژنەی فەتوای فەرعی پێکهێنراوە، هەر لەو پێگە هەواڵییەوە زۆرینەی فەتوا و چالاکییەکانیان بڵاودەکەنەوە.