بۆ به‌رچاوڕوونى وێنه‌ى پۆلێنكردنه‌كه‌ى داناوه
هاتوچۆى سلێمانى بۆ دیاریكردنى سزاى تیژڕه‌ویی ئۆتۆمبێله‌كانی پۆلێن كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى سلێمانى بڵاویكردووه‌ته‌وه، له‌مه‌ودوا بۆ دیاریكردنى سزاى تیژڕه‌ویی ئۆتۆمبێله‌كانیان پۆلێن كردووه.
به‌پێی روونکردنەوەیه‌ك كه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى سلێمانى، لەئێستادا بۆ جێبەجێکردنى رێکارهكان لە دیارکردنی سزای تیژڕەوی، ئۆتۆمبێلەکانیان پۆلێنکردووه بۆ گروپی ئۆتۆمبێلی گەورە و بچوک و هەر گروپێکیش لەو ئۆتۆمبێلانەی خێراییەکی بۆ دیاریکراوە پێویستە بەپێی ئەو خێراییە ئۆتۆمبێلەکەی لێبخوڕێت بەپێچەوانەوە توشی سزادەبن.
بۆ ئه‌وه‌ى به‌رچاوى شۆفێران بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م رێكاره روونتر بێت، هاتوچۆى سلێمانى وێنەی ئۆتۆمبێلەکانى بەپێی گروپەکان لە ئۆتۆمبێلی گەورە و بچوک، بڵاوكردووه‌ته‌وه.
به‌پێی تێبینییه‌كیش كه هاتوچۆ نووسیویه‌تى، ئەگەر خێرایی رێگەپێدراو لەشەقامەکەدا 100 کیلۆ مەتربێت لە کاتژمێرێکدا ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلی گەورە ئەوخێراییە دەبێتە 80 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.
ئەگەرخێرایی رێگەپێدراوە لە شەقامەکەدا 80 کیلۆمەتر بێت لە کاتژمێرێکدا ئەوا خێرایی رێگەپێدراو دەبێت بە 60 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا.