بۆرییان بە شێوەی نایاسایی داناوە
دوو هاوڵاتی دەستگیر کران
964+
توانا نەقی
لە سنووری دووکانیان لەلایەن پۆلیسی دارستانی عەربەتەوە دوو هاوڵاتی کە سەرپێچییان لەسەر زەویەکانیان بە دانانی بۆری کردووە دەستگیر کران.
ئەمڕۆ چوارشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بڵاویکردەوە، بە ئامانجی پاراستنی سروشت و ژینگەی سنوورەکەیان کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی عەربەت لە گەڕان و پشکنینی بەردەوامدان و ڕێگری لە سەرپێچیکاران دەکەن.
ئاماژە بەوەشکراوە، لەئەنجامی دەرچوونی مەفرەزەیەکیان بۆ سنووری دۆڵی دووکانیان توانیان دوو هاوڵاتی دەستگیربکەن بەتۆمەتی پاککردنەوەی زەوی ودانانی 24 بۆری (پایپ) بەشێوەی نایاسایی.
هەروەها توانرا دەستبگیرێت بەسەر یەک ئۆتۆمبێلی فلات و یەک حەفارە، پەڕاوی لێکۆڵینەوەش رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.