هاوین فێنک و لە زستانیشدا گەرمە
لە کەرکوک دیوەخانێک هەیە مێژووەکەی بۆ نزیکەی 200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە
964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک
لە گەڕەکی زێویەی کەرکوک دیوەخانێک هەیە، مێژووەکەی بۆ نزیکەی 200 ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە.
عەبدول مەوجود خاوەنی دیوەخان و ماڵەکە بە 964ـی وت، لە باپیرییەوە بۆی ماوەتەوە و جاران شوێنی کۆبوونەوە و سوڵحی عەشایەری بووە، ئێستاش بۆنە و ئاهەنگی خێزانی تێدا ئەنجام دەدەن.
خانووەکە لە بەرد و گەچی تایبەت دروستکراوە، پانی دیوارەکانی 90 سانتیمەترە، لەبری شیش و ئاسن قامیش تیایدا بەکارهاتووە، هەربۆیە لە هاوین فێنک و لە زستانیشدا گەرمە.
عەبدول مەوجود وتیشی، ساڵانە دووجار دەرگا و پەنجەرەکانی بە رۆن چەور دەکات، ئەگەر وانەکات، مۆریانە دەیخوات.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری