بەردی ساڵنساکەی دەرهێنرابێت تۆمار ناکرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له‌سه‌ر داواى ده‌سته‌ى ژینگه‌ى هه‌رێم، وه‌زاره‌تى ناوخۆ بڕیاریدا ئه‌و ئۆتۆمبێله هاورده‌كراوانه‌ى كە (به‌ردى سالنسا)یان ده‌رهێنراوه، تۆمارنه‌كرێن.
پێشتر شارەزایانی بواری تەندروستی و ژینگە جەختیان لەوە كردووەتەوە، ئەو ئۆتۆمبێلانەی (به‌ردى سالنسا)یان دەرهێنراوە، ژینگە پیس دەكەن، ئەو دووكەڵەش كە لە ئۆتۆمبێلەكە دێتە دەرەوە، زیانی بۆ تەندروستی مرۆڤ زیاترە لەو ئۆتۆمبێلانەی ئەو بەردەیان تێدایە.
به‌پێی زانیارییه‌كانى تۆڕى 964، وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی كوردستان، بڕیارێكی نوێی لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلە هاوردەكراونە دەركرد، كە بەردەکەیان ده‌رهێنراوە.
بەپێی نووسراوێكی وه‌زاری، كه واژۆى رێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیرى ناوخۆى له‌سه‌ره و له رۆژى 14.2.2023 ده‌ركراوه و ئاڕاسته‌ى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی هاتوچۆى هه‌رێمی کوردستانی كردووه، ئاماژه به‌وه دراوه، له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و ته‌ندروستی هاوڵاتیان، ره‌زامه‌ندن سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆكى نووسراوى ده‌سته‌ى پاراستن و چاككردنه‌وه‌ى ژینگه، كه تایبه‌ته به تۆمارنه‌كردنى گشت ئه‌و ئۆتۆمبێله هاورده‌كراوانه‌ى كە (به‌ردى سالنسا)یان ده‌رهێنراوه، له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆى پارێزگاكان كارى پێویست ئه‌نجام بده‌ن.
لای خۆیه‌وه فازڵ حاجی وته‌بێژى پۆلیسی هاتوچۆى هه‌ولێر، ئاماژه‌ى به‌وه‌كرد، كه تا ئێستا ئه‌و نوسراوه‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌وان نه‌گه‌یشتووه، به‌ڵام به تۆڕى 964ـى وت، “به‌رده‌وام لێپێچینه‌وه له‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه كراوه، به‌تایبه‌تی له‌كاتى پشكنینیان، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رده له‌ناو ساڵنسا نه‌بووبێت، ئه‌وا له پشكنینه‌كانیان ده‌رناچن”.