زۆربه‌يان خاوەن بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسن
19 كورد له‌ناو ئه‌و لیسته‌ى باڵیوزه‌كانى عێراقن كه په‌رله‌مان په‌سه‌ندی كرد
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پەرلەمانی عێراق لیستی باڵیۆزەكانی پەسەند كرد و لە كۆی 91 كەس، 19 كورد دەبنە باڵیۆزی عێراق لە وەزارەتی دەرەوە ئه‌و وڵاته.
به‌پێی لیسته‌كه هه‌ریه‌ك له سەلوان رەشید شنگالی، بێوان جاسم ئیبراهیم عەبدوڵڵا زاویتەیی، عیماد محەممەد میرزا محەمەد، ئامەد عەبدولحەمید محەممەد بۆتانی، رەوەز مەهدی خۆشناو، ئەشواق نەجمەدین عەباس محەمەد جاف، دانا محەمەد جەزا عەلی محەمەد، برین سەعید تەحسین بەگ، دلێر دارا تۆفیق فەتحوڵڵا تۆفیق، شێرزاد ئەحمەد محەمەد حەسەن جاف، بەریڤان مستەفا ئیبراهیم محەممەد دۆسکی، محەمەد ئەحمەد حەمەدەمین دزەیی، سەرحەد سەردار عەبدولرەحمان فەتاح، جوان ئیحسان فەوزی، دەرون فەرەیدون عەبدوڵڵا، زانا بێستون عەلی، دانا سەعید سۆفی، هاوڕێ محەمەد غەریب عەبدولقادر جەلال تاڵەبانی و محەمەد سەمیر عزەت سامی نەقشبەندی.
ئه‌و بالیۆزه كوردانه‌ى ناویان په‌سه‌ند كراوه زۆرینه‌یان خاوه‌ن بڕوانامه‌ى به‌كالۆریۆسن و پێنج له‌وان خاوه‌ن بڕوانامه‌ى ماسته‌ر و پێنجه‌كه‌ی دیكه‌شیان خاوه‌ن بڕوانامه‌ى دكتۆران.