چارەسەری بێ بەرامبەر پێشکەش دەکات

لە دهۆک یەکەمین کلینیکی چارەسەری ئاڵوودەبوون کرایەوە

964+

ژێوار خدر

کلینیکی چارەسەری دەروونی ئاڵوودەبوون لە زانکۆی دهۆک کرایەوە، بۆ یەکەم جارە لە سەرانسەری عێراقدا کلینیکی لەم شێویە بکرێتەوە، سەر بە پەیمانگای چارەسەری دەروونی و تراومای زانکۆی دهۆکە و بە هاوبەشی لەگەڵ پەیمانگای زانستە تەندروستییە کەلتوورییەکان لە زانکۆی DHBW ی ئەڵمانی و بە پشتگیری رێکخراوی SEZ ی ئەڵمانی دامەزراوە.

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، ئەم کلینیکە هەموو خزمەتگوزارییەکانی بۆ هاوڵاتیان بە بێ بەرامبەر دابین دەکات و لە تیمی پسپۆڕ پێکدێت کە پزیشکی دەروونی، چارەسەرکارانی دەروونی خاوەن بڕوانامەی ماستەر، و توێژەرانی کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت .

دەشڵێت، سەرۆکی زانکۆی دهۆک، هەبوونی ئەم کلینیکە گرنگی تایبەتی خۆی هەیە، بەتایبەتی لە رووبەڕووبوونەوەی کێشەی ئاڵوودەبوون، کە وەک مەترسییەکی جددی لەسەر کۆمەڵگە سەیر دەکرێت.

روونیشیکردووەتەوە، کە کونسوڵی گشتی ئەڵمانیا خۆشحاڵی خۆی بەم هاوبەشییە دەربڕیوە و وتوویەتی وڵاتەکەیان بەردەوام دەبێت لە پشتگیریکردنی هەرێمی کوردستان، بەتایبەت لە بوارە مرۆیی و تەندروستییەکاندا.

لە دهۆک سەنتەرێکی تایبەت بە چارەسەر سروشتی دروست دەکرێ...

لە دهۆک سەنتەرێکی تایبەت بە چارەسەر سروشتی دروست دەکرێت