چیرۆکى سەرکەوتن لە بچوکیدا
ململانێى مێرولەى قورمزى و سیسرک
964+
وریا فەتاح
هێزو گەورەیى هەمیشە ماناى سەرکەوتن نییە، هەندێ جار بچوکەکان بە بەکارهێنانى ژیر و وردەکاریی، دەتوانن سەرکەوتنى گەورە بەدەست بهێنن.
بەپێى ڤیدیۆیەک کە بۆ 964 نێردراوە، ململانێى زەردەواڵەیەک و سیسرکێک پیشان دەدرێت کە چۆن زەردەواڵەیەکى قورمزى کە بە قەبارە زۆر لە سیسرکەکە بچوکترە، بەلام زۆر بە ئاسانى دەتوانێت سیسرکەکە رابکێشێت و بیخاتە ژێر رکێفى خۆیەوە.
دانا سالار ئەو هاوڵاتییەى کە ڤیدیۆکەى بۆ 964 ناردووە، کەسێکى پڕ زانیارى و بەسەلیقەیە لە بوارى زیندەوەران و ئاژەڵان، لە بارەى دیمەنەکانەوە دەڵێت،” زەردەواڵە قورمزییەکە لە رێکەى مادەیەکەوە کە بە چزویەک دەیخاتە سەرى سیسرکەکەوەن دەتوانێت سیسرکەکە بخاتە ژێر کۆنتڕۆڵى خۆى، واتا ئەو مادەیە وا لە سیسرکەکە دەکات ببێتە گوێڕایەڵى ئەو زەردەواڵەیە و بێ گوێى نەکات”.
لە دیمەنەکاندا دەردەکەوێت، زەردەواڵە قورمزییەکە بەردەوام سیسرکەکە را دەکێشێت تا ئەو کاتەى کونێک دەدۆزێتەوە و دەیخاتە ناوى، لەوێش سیسرکەکە دەکات بە خۆراکێکى بەسوود و ماوەیەکى باش لەسەرى دەژیت.
ئەم ڕووداوە سروشتییە دەریدەخات کە چۆن بچوکترین زیندەوەران دەتوانن بەهۆى وردەکاریی و تاکتیکى زیرەکانەوە زاڵبن بەسەر نێچیرە گەورەکانى خۆیاندا و سەرکەوتنى گەورە بەدەست بهێنن.