چارەسەری كێشەكانیشیان خستەڕوو

مافى مرۆڤی عێراق چاودێری تاقیكردنەوەی ئەزمونی هەڵبژاردنەكانی كرد لە هەولێر

964+

محەمەد فاتیح

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤى عێراق-لیژنەی کار لە هەولێر، چاودێری رێکارەکانی دووەم تاقیكردنەوەی ئەزمونی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی كرد بۆ ساڵی 2025.

بەپێی بڵاوكراوەی كۆمسیۆنەكە، چاودێریكردنەكەیان لە سێ وێستگەی دەنگداندا بەڕێوەچوو، كه فەرمانگەی هەڵبژاردنی هەولێر و ناوەندی تۆماری شۆڕش و ناوەندی تۆماری نەورۆزى گرتەوە.

“رێكارەكان لە دیوانی هەڵبژاردنی هەولێر دەستیپێكرد، كه ئامێری پڕۆسەی هەڵبژاردنەکان و نمونەیەک لە وەرەقەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ ساڵی 2025ـى لەخۆگرتبوو”.

تیمی كۆمسیۆن، باسیان له هۆکاری رەتکردنەوەی کاغەزی دەنگدان و ئامرازەکانی چارەسەرکردنیان كرد، لەگەڵ شێوازی گۆڕینی کاغەزی دەنگدان، لە ئەگەری دروستبوونی کێشەیەکی تەکنیکی، پاشان پڕۆسەی تاقیكردنەوەی ئەزمونی لەلایەن ژمارەیەک رێکخراوی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی و دەزگاکانی راگەیاندن و کەناڵە ئاسمانییەكان پێداچوونەوەی بۆ کرا.

پێشمەرگە دەنگدانی تایبەتی ئەنجام دا

پێشمەرگە دەنگدانی تایبەتی ئەنجام دا