بەفر باڵەكایەتی پۆشیوە و گەشتیاران ناوچەكەیان تەنیوە

+964
زۆزگ باڵەك – چۆمان

ساڵانە لەگەڵ بارینی بەفر لەناوچە شاخاویەكانی باڵەكایەتی، خەڵكی دەڤەرەكە روو دەكەنە ناوچە شاخاوییەكان و یاری خلیسکێنەی سەر بەفر دەكەن.

ئەمساڵ جیاواز لە ساڵەكانی دیكە، گەشتیاری دەرەکی زیاتر لە باڵەكایەتی دەبینرێن و  یاری خلیسكێنەی سەربەفر دەكەن و خۆیان فێری یارییەكە دەكەن.

بەشێكی زۆر لە گەشتیاران دڵخۆشن و دەڵێن چەندین جاری دیكە سەردانی ئەم شوێنەمان كردووە وساڵانی داهاتووش دەمانەوێت بە پلانی گەورە ترەوە سەردانی ناوچەكە بكەین.

لەگەڵ ئەوەی خلیسكێنەی سەر بەفر چێژێكی زۆر بە گەشتیاران دەبەخشێت بەڵام هیچ لایەنێك نییە وەک راهێنەر لە شوێنەكە فێری چۆنیەتی بەكارهێنانی ئامێرەكانی یارییەكەیان بكات.