به‌ر‌پرسێكی ته‌ندروستى قوتابخانه‌كان ئاشكراى ده‌كات
ئه‌و حاڵه‌ته ترسناكانه چین له ئه‌نجامى پشكنینى قوتابیان ده‌ركه‌وتوون؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پسپۆڕێكی ته‌ندروستى كه كارى پشكنینى منداڵانه له‌كاتى چوونیان بۆ قوتابخانه‌كان ده‌ڵێت، چه‌ندین حاڵه‌تی ترسناكى له زۆربه‌ى منداڵان بینیوه له‌وانه‌ش ناڕێكی له خەو و خۆراکیان و به‌ركه‌وتنى به‌رده‌وامیان به شاشەکانه‌وه.
ساڵانه، لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن، قوتابیانی باخچەی ساوایان، پۆلی یەکەم، حەفتی بنەڕەتی و دەیەمی ئامادەیی سەردانی بنکە تەندروستیەکان دەکەن بەمەبەستی پرکردنەوەی فۆرمی تەندروستی، به‌مه‌به‌ستى هەڵسەنگاندنی باری تەندروستیان له‌هه‌موو رووێكه‌وه.
ئه‌م پسپۆره، ناوى سه‌میرسه‌عید عه‌زیز، هاریکاری پزیشکى و بەرێوه‌بەری بنکەی تەندروستی ئیسماوایه له سنوورى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش و بەرپرسی ته‌ندروستى قوتابخانەکانیشه له‌و شوێنه، ده‌ڵێت “زیاتر لە 10 ساڵە پشکنیی قوتابیان دەکەم، به‌ڵام له دوو ساڵی رابردوودا حاڵەتە مەترسیدارەکانم بینیون كه ئێستا بوونه‌تە دیاردە وه گەورەترین کێشەی منداڵانه كه بریتین ناڕێکییان له خەو و خۆراک و بەرکەوتنی بەردەوامیان بە شاشەکان.
باس له‌وه ده‌كات، بەشێکی زۆری ئەو مناڵانەی پشکنینى بۆ کردوون، لە توانای سەرنجدان و گفتوگۆکردندا کێشەیان هەبووه، هەبوونی کێشەی چاو، كه بەراورد بەساڵانی رابردوو زۆر زیادی کردووه، ئەوان ئەو مناڵانە بوون کە قوربانی بەرکەوتنی شاشەکانى وه‌كو ئایپاد، مۆبایل و TVـن.
به‌قسه‌ى دایک و باوکی قوتابییه‌كان، هەر لە بچوکییەوە منداڵه‌كانیان رۆژانە چەند کاتژمێر بەرکەوتنیان لەگەڵ شاشە هەبووە.
روونیده‌كاته‌وه، بوونى ئه‌م كێشانه له منداڵاندا، زەنگێکی مەترسیدارە و دەرەنجامی نەرێنی دەبێت لەسەر توانای فێربوون و داهاتووى ئەدای ئاکادیمیان لە قوتابخانە و ناوه‌نده‌كانى خوێندندا.
به‌پێی ئه‌و لێكۆڵینه‌وانه‌ى ئه‌م پسپۆڕه‌ى ته‌ندروستى خوێندویه‌تییه‌وه، ئەگەر بەکارهێنانی TV و سۆشیاڵ میدیا کۆنترۆڵ نەکرێت لە رووی ماوەی بەکارهێنان و ناوەرۆکەوە، ئەوا مناڵ توشی ئەمانەی خوارەوە دەبێت:
– تێکچونی خەو و خەونی ناخۆش
– لاوازبونی توانای سەرنجدان و تێکەڵ نەبون لەگەڵ مناڵانی دیكه
– زیاد بونی کێشی لەش
– دروستبوونى نیگه‌رانى و تەنانەت خەمۆکیش .
له‌باره‌ى چاره‌سه‌رى ئه‌م كێشانه‌ش ده‌ڵێت “هۆکار و چارەسەرەکەی هەر لەناو خێزاندایە، دەکرێت هەموومان رۆڵمان هەبێت لە کەمکردنەوەی ئەم دیاردەیە تاوه‌کو پێکەوە نەوەیەکی تەندروست پەروەردە بکەین، نەک نەوەیەکی گیرۆدەی تەکنەلۆجیا و لە ئەنجامدا بێبەرهەم و بێ‌باك بێت”.