چەندین ماف و ئیمتیازاتیان پێدەبەخشرێت
وەزارەتى خوێندنى باڵا خولى راهێنانى پێداگۆجى چڕ بۆ مامۆستایانى زانکۆ رادەگەیه‌نێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم ده‌ڵێت، هانى مامۆستایانى زانکۆ ده‌ده‌ن کە پێشووتر خولى رێگەکانى وانەوتنەوەیان ئەنجامداوە، ئه‌مجاره خولى راهێنانى پێداگۆجى چڕ و کورتخایەنیان بۆ رادەگەیه‌نن، مه‌به‌ستیش لێی ئاشنابووینانه بە نوێترین شێواز و میتۆد و رێگەکانى وانەوتنەوە بە شێوەیەکى سەردەمیانە.
خوله‌كه، ئارەزومەندانەیه بۆ مامۆستایانى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان کە پێشوتر خولى رێگەکانى وانەوتنەوەیان لە زانکۆکان تەواو کردوە و لە ئێستادا خاوەن نازناوى زانستیین دەکاتەوە.
ماوەى خولەکە شەش هەفتە دەخایەنێت کە 12 ECTSـى بۆ تەرخان دەکرێت.
ئه‌م خوله فه‌رمانێكی وه‌زارى بۆ ده‌رچووه، به ژمارە 15620 لە رێکەوتى 24.8.2025، پاڵپشت بە ماددەى 23 لە رێنمایی ژمارە (4)ى ساڵى 2021ـى خولى راهێنانى پێداگۆجى لە زانکۆکانى هەرێمى کوردستان.
ئه‌و مامۆستایانه‌ى به‌شدارى خوله‌كه ده‌كرێن، لە ئێستادا خاوەنی یەکێک لە نازناوە زانستیە هەمیشەییەکانی وەک مامۆستاى یاریدەدەر، مامۆستا، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر، پڕۆفیسۆرن.
باس له‌وه‌شكراوه، مامۆستایانى زانکۆ كە بەشداری لەم خولە ده‌كه‌ن، چەندین ماف و ئیمتیازاتیان پێدەبەخشرێت، لەوانەش، پێدانى بڕوانامەى بەشداریکردن لە خول، پێدانى سوپاس و پێ‌زانین بە واژوى وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى و لێخۆشبون لە پڕۆسەى دڵنیایی جۆرى بۆ ماوەى (1) یەک ساڵى ئەکادیمی.