کارەکانی بەردەوام دەبێت

قوباد تاڵەبانی دەبێتە سەرپەرشتیاری یانەی نەورۆز

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

یانەی نەورۆز کارەکانی ناوەستێت و بەهەمان ستاف بەردەوام دەبێت لە کارکردن، تا هەڵبژاردنی دەستەیەکی نوێ.

سەرچاوەیەک لە نوسینگەی قوباد تاڵەبانی بە 964ـی وت، بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی یانەی نەورۆز بەردەوام دەبێت و بە پلانێکی نوێوە کارەکانیان بەڕێوە دەبرێت.

وتیشی، دەستەی کارگێڕی ئێستای یانەکە بەردەوام دەبن لە کارەکانیان تا دەستەیەکی نوێ هەڵدەبژێردرێت، قوباد تاڵەبانی سەرپەرشتی کارەکانیان دەکات.

بڕیارە لە مانگی نۆدا یانەی نەورۆز بەشداری بکات لە خولی ئەستێرەکانی عێراقدا و ئێستا لە خۆ ئامادەکردندایە.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

داوا دەكرێت وەرزی داهاتوو یانەی نەورۆز خۆی بەهێزتر بكا...

داوا دەكرێت وەرزی داهاتوو یانەی نەورۆز خۆی بەهێزتر بكات