لە تەکیە
هەڵۆیەک بە سروشت شاد کرایەوە
964+
شۆڕش قادری
دانیشتوویەکی ناحیەی تەکیە هەڵۆیەکی بەرزەفڕی رادەستی پۆلیسی دارستان و ژینگە کرد و ئەوانیش بە سروشت شادیان کردەوە.
“لەپێناو پاراستنی سروشت و ژینگە و هەستکردن بەرامبەر ئاژەڵ و باڵندەکان، هاوڵاتیەكی دانیشتووی ناحیەی تەکیە باڵندەیەکی کێوی (هەڵۆ) داوە بە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیە بە مەبەستی ئازادکردنی”، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس و دارستان و ژینگەی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا وادەڵیت .
ئاماژە بەوەشکراوە، کارمەندانی پۆلیسی دارستان و ژینگەی تەکیە هەڵۆکەیان بردووەتە شوێنێکی گونجاو، ئازادیان کردووە و بە سروشت و ژینگەکەی خۆی شاد بووەتەوە.