وەزارەتی ناوخۆی هەرێم:

کامێراکانی تیژڕەوی تابلۆی ناوەڕاست و خوارووی عێراقیش دەگرێت 

964+

توانا نەقی

ئەو ئۆتۆمبێلانەی کە تابلۆکانیان هی پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراقەرەنگە وابزانن کە بدەن لە کامێرای چاودێری لە هەرێم نەیانگرێت بەڵام وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت جیاوازی نییە و دەیخوێنێتەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاگادارینامەیەکی بڵاوکردووەتەوەو دەڵێت، کامێراکانی تیژڕەوەی لە هەرێم سەرجەم تابلۆکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەگرێت و هەوڵی خێرا لێخوڕین مەدەن.

ئاماژەی بەوەشکراوە، تەنانەت ئەگەر تابلۆی ئۆتۆمبێلەکەتان هی شارەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق یان تابلۆی بیانی بێت، پێویستە پابەندی ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بن، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لە هەرێمی کوردستان، هەموو جۆرە تابلۆیەک تۆمار دەکەن و دواتر سزای دارایی دەدرێن.

ھاتوچۆی سلێمانی: لە کاتژمێر 8:00وە سزای کامێراکانی د...

ھاتوچۆی سلێمانی: لە کاتژمێر 8:00وە سزای کامێراکانی دوکان تۆمار دەکەین