بۆ یەکەمجارە دێتە کوردستان
نوێترین ئۆتۆمبێلی جیلی 2026 بە ناوی سی تی رای گەیشتە هەولێر و نمایشکرا
964+
رێباز خدر
کۆمپانیای باجگر، کە بریکاری فەرمی بڕاندی ئۆتۆمبێلی جیلی چینیە لە کوردستان، ئەمڕۆ نوێترین ئۆتۆمبێلی خۆی نمایش کرد، بە ناوی CityRay، مۆدێلی 2026، لە جۆری مینی SUVـیە.
هونەر عبدوللەتیف، سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیاکە، باس لەوە دەکات، کە ئۆتۆمبێلەکانی ئەوان تەواو گونجاون بۆ هەرێمی کوردستان لە رووی ژینگە و سووتەمەنیەوە بەتایبەت دروست دەکرێن بۆ وڵاتی ئێمە.
وتیشی، لە پلانیاندایە لە ماوەیەکی نزیکدا ئۆتۆمبێلی هایبرێد بهێننە بازەڕەکانی کوردستان، چونکە لە ئێستادا خواستی زۆر لەسەر ئەم جۆرە ئۆتۆمبێلانە هەیە.
یەکەم کڕیاری ئۆتۆمبێلەکە، کە ناوی مستەفا عیمادە بۆ 964 دەڵێت، هەستێکی خۆشم هەیە کە وەکو یەکەم کڕیار لە شاری هەولێر ئەو ئۆتۆمبێلە لێدەخوڕم، دەشڵێت، پێشنیار دەکەم بۆ خەڵکی کە روو لە ئۆتۆمبێلی چینی بکەن، چونکە نرخەکانیان گونجاوە و بە کوالێتیەکی باش دروست کراون.
پێداچوونەوە: توانا نەقی