کەی دەگەرێتەوە دۆخی ئاسایی؟

لە کێڵگەکەی باعەدرێ کۆمپانیای هانت ئۆیل دەستی بەکارکردەوە

964+
ئەحمەد مستەفا

کۆمپانیای هانت ئۆیلی ئەمریکی، کە کار لە کێڵگەیەکی نەوت دەکات کارەکانی لە هەرێمی کوردستان دەست پێ دەکاتەوە و پێشبینی دەکات تا کۆتایی ئەم مانگە بگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنانی ئاسایی.

شەممە 23.8.2025، وتەبێژێکی کۆمپانیای هانت ئۆیلی ئەمریکا بە ئاژانسی رۆیتەرزی راگەیاندووە، کۆمپانیاکەیان لە هەرێمی کوردستان دەستی بە کارەکانی کردووەتەوە ئەمەش مانگێک دوای ئەوە دێت کە کارەکانی کۆمپانیاکە لە کێڵگەیەکی نەوتی نزیک شاری دهۆک بەهۆی هێرشی درۆنییەوە راوەستابوو.

کۆمپانیای هانت ئۆیل لە هەرێمی کوردستان سەرقاڵی دەرهێنانی نەوت لە کێلگەی باعەدرێی سەر بە قەزای شێخانی پارێزگای دهۆک، ئەم کێلگەیە لە مانگی رابردوودا دوو جار بە درۆن هێرشی کرایە سەر و بەم هۆیەشەوە کارەکانی کۆمپانیاکە و بەرهەمهێنانی نەوت لە کێلگەکە بە تەواوی راوەستابوو.

کۆمپانیای هەنت ئۆیل، یەکێکە لە گەورەترین کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە کە هەم لەسەر ئاستی ناوخۆیی و هەم لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کار دەکات.

بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی شێخان دوای مانگێک دەستیپێ...

بەرهەمهێنان لە کێڵگەی نەوتی شێخان دوای مانگێک دەستیپێکردەوە

لە تاوکێ و فیشخابوور 55هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

لە تاوکێ و فیشخابوور 55هەزار بەرمیل نەوت بەرهەمدەهێنین

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە