قۆناغی یەکەمی تەواو بوو

سایدی گەڕانەوە لە خەبات بۆ هەولێر کرایەوە

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

کارەکانی سایدی گەڕانەوە بۆ هەولێر لە قەزای خەباتەوە بۆ چەند رۆژێک کرایەوە و بەڵام کارکردنی ماوە،هێمای هاتوچۆشی بۆ نەکراوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە 964ـی وت، سایدی گەڕانەوە بۆ هەولێر قۆناغی یەکەمی قیرکردنی بۆ کراوە و بۆ چەند رۆژێک بەرووی شۆفێراندا کرایەوە و چەند رۆژێکیتر قۆناغی دووەمیشی بۆ دەکرێت و هێڵەکانی شەقامەکە دەکرێت و بەتەواوی ئامادە دەبێت و بە رووی شۆفێراندا دەکرێتەوە.

وتیشی، لە دوای تەواوبوونی سایدی یەکەم راستەوخۆ دەستدەکرێت بە کارکردن لە سایدی دووەم.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

رێگای هەولێر - خەبات به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ دادەخرێ...

رێگای هەولێر - خەبات به‌هۆى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ دادەخرێت