هەڵمەتی گرتنی سەگی بێلانە لە هەولێر. وێنە: 964+
"ره‌وشی ئاژه‌ڵه بێلانه‌كان ئێستا باشتره"
ئاژه‌ڵدۆستان داوا ده‌كه‌ن یاساكانى تایبه‌ت به پاراستنى ئاژه‌ڵه‌كان توندوتۆڵ بكرێت
964+
ده‌شتی عارف – هه‌ولێر
له ماوه‌كانی رابردوو ئاژه‌ڵه بێلانه‌كان ده‌كوژران و ئازار ده‌دران، به‌ڵام به‌قسه‌ى رێكخراوه‌كانی ئاژه‌ڵدۆست ئێستا وه‌زعیان باش و ئارامه و ئه‌وانیش لێی رازین.
فه‌رمان فازل، به‌ڕێوه‌به‌ری رێكخراوی ئاژه‌ڵدۆستانی كوردستان، گله‌ییان له‌دۆخى ئێستا ئاژه‌ڵه‌كان نییه، به‌ڵام داواكاریشه له‌گه‌ڵ كارابوونی په‌رله‌مان یاساكانی تایبه‌ت به ئاژه‌ڵان توند و تۆڵتر بكرێت و تاوانباران به كرده‌وه سزا بدرێن به‌و یاسایانه‌ی دانراون.
فه‌رمان به 964ـى وت “ئێستا كابرا به رومانه‌یه‌ك ملیاران ماسی و گه‌را له‌ناوده‌بات كه‌چی به ته‌عاهودێك ئازاد ده‌كرێت، كوشتنی ئاژه‌ڵه‌كانی دیكه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌یه كار به‌یاساكان ناكرێن”.
لایخۆشییه‌وه شارا موشیر، به‌خێوكه‌ری پشیله‌یه به964ـی وت، “دۆخی پشیله‌ی ماڵی خراپه و هاوڵاتیان له وه‌رزی جوتبوون به هۆكاری جۆراوجۆر پشیله‌كان فرێ ده‌ده‌ن، من وه‌كو خۆم ئێستا 150 پشیله‌م له خۆم گرتووه و رۆژانه‌ش په‌یوه‌ندیم پێوه‌ده‌كه‌ن و داوا ده‌كه‌ن پشیله‌یان لێوه‌رگرم”.
به‌پێی ئاماره‌كان، كه به‌رێوه‌به‌رایه‌تى شه‌ڵته‌رى هه‌ولێر به 964ـى داوه، تاوه‌كو ئێستا نزیكه‌ی 17 هه‌زار سه‌گ براونه‌ته شه‌ڵته‌ری هه‌ولێر و ئێستا هه‌شت هه‌زاریان ماون، رۆژانه 10 بۆ 12 سه‌گ نه‌شته‌رگه‌ری نه‌زۆكی بۆ ده‌كرێت دواتر ئازاد ده‌كرێت.
یاسای ژماره (14)ـی ساڵی 2022 یاسای رێکخستنی مامەڵەکردنه لەگەڵ ئاژەڵە ماڵی و بێلانەکان، له بڕگه‌كانی یاساكه هاتووه هه‌ر كه‌سێك ئازار به ئاژه‌ڵان بگه‌یه‌نێت پێبژاردنی بۆ ده‌كرێت كه 250 هه‌زار كه‌متر نه‌بێت له یه‌ك ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێت و دووباره‌شی بكاته‌وه سزاكه‌ی دوو هێنده ده‌بێت.
هەر کەسێکیش بە ئەنقەست و بە ناڕەواى ئاژەڵى ماڵى یان بێلانە بکوژێت، بە بەندکردن بۆ ماوەیەک کە لە یەک مانگ کەمتر نەبێت یان بە پێبژاردنێک کە لە یەک ملیۆن دینار کەمتر نەبێت و لە سێ ملیۆن دیناریش زیاتر نەبێت، سزا دەدرێت.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن