ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە
ئاگاداربە؛ رێگاى نێوان گۆمەسپان و سماقوڵى نۆژەن دەکرێتەوە
964+
وریا فەتاح
بەهۆى کارکردن لە نۆژەنکردنەوەى رێگاى نێوان بەنداوى سماقوڵى و بەنداوى گۆمەسپان، ئاستەنگى هاوچۆ دروستبووە و شۆفێران لەکاتى رۆشتن بە رێگاکەدا چەند جارێک تووشى لادانى کاتى دەبن.
رێگاى سماقوڵى کە ئیدارەى راپەڕین بە هەولێر دەبەستێتەوە، رێگایەکى یەکسایدى پڕ چاڵوچۆڵییە، جگە لەو قەرەباڵغییەى لەسەر رێگاکە هەیە، رێگاى تانکەر و بارهەڵگرە گەورەکانیشە و بەهۆیەوە رێگاکە پڕبووە لە چاڵوچۆڵى.
چەند رۆژێکە، تیمەکانى چاککردنەوەى رێگاوبان دەستیانکردووە بە پینەکردنى رێگاکە و هەموو ئەو شوێنانەى چاڵوچۆڵیان تێدا دروستبووە، دەبڕدرێن و نۆژەن دەکرێنەوە.
بەهۆى نۆژەنکردنەوەى رێگاکە، ئاستەنگى هاتوچۆ دروستبووە و شۆفێران دەبێت بە وریاییەوە لێخوڕین بکەن، چونکە لە چەند شوێنێکەوە لادانى کاتى دروستبووە.