ترسی ناوێ

توێژینەوەیەک: دنیا خۆی بۆ پەتایەكی نوێ ئامادە بكات

+964

ئەرسەلان عەبدوڵا

پرۆفیسۆر ئەناتۆلی ئاڵتشتاین، زانای روسی لە بوار ڤایرۆسەكان، ئاماژە بەوە دەکات کە ئەمڕۆ مەحاڵە بە وردی پێشبینی سەرهەڵدانی گۆڕانی ڤایرۆسی مەترسیدار بکرێت، بەڵام سەرهەڵدانی پەتای نوێ ئەگەری هەیە.

بە وتەی پرۆفیسۆرەكە، پێویست ناکات خەمی ڤایرۆسی نوێ بخۆن، چونکە شارەزایان بەردەوام کار لەسەر پەرەپێدانی ڤاکسین و دۆزینەوەی زانستی نوێ دەکەن، هەروەها پێشتر فێری ئەوە بوون کە بەخێرایی مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە پێشهاتانە بکەن.

ئەو زانایە لەگەڵ پێشبینییەکانی مالیک بێریس، زانای ڤایرۆسنای و دۆزەرەوەی ڤایرۆسی سارس هاوڕایە، کە پێیان وایە پەتایەکی نوێ حەتمییە و ڤایرۆسەکانی کۆئەندامی هەناسە بەهۆی خێرا بڵاوبوونەوەیانەوە، گەورەترین مەترسی دروست دەکەن.

پرۆفیسۆر ئەناتۆلی ئاڵتشتاین دەڵێت، ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا و جۆرەکانی لە ئێستاوە گەورەترین مەترسی دروست دەکەن، چونکە لە رێگەی دڵۆپە هەواییەکانەوە دەگوازرێنەوە، بەڵام جەخت لەوەش دەکاتەوە مرۆڤایەتی لە سایەی پەرەپێدانی بەردەوامی ڤاکسینی نوێدا دەتوانێت بەرەنگارییان ببێتەوە.

ئەو پێی وایە: “مرۆڤایەتی ئامادەیە بۆ ئەگەری پەتایەكی نوێ، ئەمە بۆچوونێکی تاڕادەیەک باو و ئاساییە، زۆرێکیش پێیان وایە کە پەتای داهاتوو یان بەهۆی ڤایرۆسی ئەنفلۆنزا یان جۆرەکانیانەوە، یان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەبێت، کە هەموویان لە سروشتی هەناسەدان و لە رێگەی دڵۆپە هەواییەکانەوە دەگوازرێنەوە”.

هەروەها پێی وایە مرۆڤایەتی دەتوانێت بەرگەی پەتای نوێ بگرێت، چونكە ڤاکسینی نوێ بە خێرایی سەرهەڵدەدەن.

“پێویست ناکات پێشوەختە نیگەران بیت، شتە سەرەکییەکە پشتگیریکردنە لە لێکۆڵینەوە لە ڤایرۆسەکان و پەرەپێدانی دەرمانەکان و فیزیۆلۆژیای مرۆڤ، مەحاڵە پێشبینی بکرێت کەی گۆڕانکاری نوێ روودەدات یان ڤایرۆسەکە چەندە مەترسیدار دەبێت، بەڵام کاتێک روودەدات هیچ شتێکی ترسناک روونادات، ئەمە قسەی پرۆفیسۆر ئەناتۆلی ئاڵتشتاینی زانای روسییە.

ڤاكسینێكی نوێ بۆ كۆرۆنا راگەیاندرا

ڤاكسینێكی نوێ بۆ كۆرۆنا راگەیاندرا