دیمەنی یەکێک لە وێستگەکانی کارەبای سۆران ... وێنە؛ بەرێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران.
تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی کار دەکەن
سبەی ژمارەیەک گەڕەک و گوندی سۆران بێ کارەبای نیشتمانی دەبن
964+
شۆڕش قادری
کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بەردەوامە و سبەی چەند گەڕەک و گوندێک لەو دەڤەری بێ کارەبای نیشتمانی دەبن.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سۆران، سبەی بەیانی شەممە 23.8.2025 فیدەرەکانی (1-7-9-11-13) دەکوژێندرێتەوە کە ئەو فیدەرانە تایبەتن بە گەرەکەکانی (ئیسقەلا – جوندیان 2- شەهیدانی جوندیان 2 – قەندیل – کەورین – کاولۆکان – بەرزێوە – گۆندەکانی زەروان و پیرسوان و بەرسیرین -نەخۆشخانەی لەدایكبوونی سۆران) و لە کاتژمێر 12ـی نیوەڕۆ تاوکو 7ـی ئیوارە کارەبای نیشتمانیان نابێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەڕەکانە لەو ماوەیەدا کە بێ کارەبای نیشتمانی دەبن، کارەبای موەلیدەیان پێدەدرێت.
نزیکەی دوو هەفتەیە کارکردنی تیمەکانی پڕۆژەی رووناکی لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستیپێکردووە و بڕیارە تا مانگی 11ـی ئەمساڵ کارەبای ئەو دەڤەرەش ببێتە 24 کاتژمێری.