باری کەش و هەوا لە هەرێمی کوردستان. گرافیک:964+
حاجى ئۆمەران فێنکترینە
کەشەکە فێنک دەبێت؛ سلێمانى هاتە خوار 40 پلە
964+
وریا فەتاح
رۆژ بەڕۆژ پلەکانى گەرما روولە دابەزینن، لە سلێمانى پلەکانى گەرما دابەزییە خوار 40 پلەى سیلیزى و بەگشتى ناوچەکانى تریش روولە فێنکین.
بەپێى پێشبینییەکانى کەشناسى، بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و تۆزێکی سوک لە ناوچەکانی ناوەراست و باشوری هەرێم بەرز دەبێتەوە.
وەک روونکراوەتەوە، پلەکانى گەرما بەراورد بە دوێنێ یەک تا دوو پلە دادەبەزن.
لەبارەى کەشى سبەینێ هەینى، کەشناسى بڵاوى کردووەتەوە کە ئاسمان ساماڵ دەبێت، بەڵام پلەکانى گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.
بۆ ئەمڕۆ لە سلێمانى بەرزترین پلەى گەرما 38 پلەى سێلیزییە و لە هەولێر 40 پلە، بەڵام سبەینێ سلێمانى دەبێت بە 39 پلە و هەولێر دەبێت بە 42.
بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ سبەینێ هەینى بەم شێوەیەیە:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 39 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 42 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 40 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 38 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 30 پلەی سیلیزی
گەرمیان 42 پلەی سیلیزی