کفری

دواکەوتنی موچە هاوڵاتییانی ھێنایە سەر شەقام

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

دانیشتووانی قەزای کفری دژی دواکەوتنی موچەکانیان ھاتنە سەر شەقام و لەناو بازاڕی قەزاکەیان گردبوونەوە.

قەیس عەبدولقادر، مامۆستایە و بەشدارە لە گردبووەنەوەکە بە 964ـى وت، “حکومەت جگە لەوەی نابیستێت ناشبینێت، کە دۆخی ھاوڵاتییەکانی چەند خراپە و چی لێھاتووە بەدەست نەبوونی موچەوە”.

“بەبەرچاوی ئێمەوە تانکەرە نەوت دەڕوات کەچی ھیچ خێرێکی بۆ ھاوڵاتییان نییە، نازانین ئەم حکومەتە چی لە ئێمە ئەوێت” قەیس عەبدولقادر وای وت.

ئازاد حەسەن، مامۆستایە و بۆ 964 وتی، “دەبێت ھاوڵاتییان و موچەخۆران بەردەوامبن لە داواکردنی مافەکانی خۆیان و بێدەنگ نەبن”.

پێداچوونەوە: ژێوار خدر

گەنجانی نیوە دامەزراوی کفری گردبوونەوە

گەنجانی نیوە دامەزراوی کفری گردبوونەوە