گەشتوگوزارى هەڵەبجە

“زیانى ئاگرەكەی هەڵەبجە بە چەندین ساڵ قەرەبوو ناكرێتەوە”

964+

محەمەد فاتیح

سەرەڕای زیانە گیانی و ژینگەییەكانی ئاگرەكەی سنوری پارێزگای هەڵەبجە، زیانێكی گه‌ورەشى بە كه‌رتی گه‌شتوگوزار و ژیرخانی گه‌شتیاری سنورەكە گەیاندوە و داوا لە هاوڵاتييان و گه‌شتيارانيش كراوه، بەرپرسیارێتی پاراستنی سروشتی هەڵەبجە بگرنەئەستۆ.

بەپێی ئەوەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشت وگوزاری هەڵەبجە بڵاویكردووەتەوە، رووداوى ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ى (چنار و مۆردین و نەیجەڵە) لە سنوری پاریزگای هەڵەبجە، سه‌ره‌ڕاى زيانى گيانى و ژينگه‌يى، زيانێكى گه‌وره‌يه‌ بۆ كه‌رتى گه‌شتوگوزار و ژێرخانى گه‌شتيارى له‌ سنووره‌كه‌ و ئه‌وه‌ى له‌ ماوه‌ى ئه‌م چه‌ند رۆژدا‌ سوتا، به‌ چه‌ندين ساڵ قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌.

باسى لەوەشکردووە، درووستكردنى دارستانێك ساڵانێك و چه‌ندين هه‌وڵى مرۆيى و تيچووى ماددى پێوێسته، ‌بەڵام به‌داخه‌وه‌ له‌ چركه‌ساتێكدا به‌ هۆكارى سروشتی يان كه‌مته‌رخه‌مى كه‌سانێك له‌ناوچوون.

داوا لە هاولاتييان و گه‌شتيارانیش ده‌كه‌ين، له‌ پێناو پاراستنى سروشتى جوانى كوردستان به‌ تايبه‌ت پارێزگاى هه‌ڵه‌بجه‌، له‌ كاتى سه‌ردانيان بۆ ناوچه‌ گه‌شتيارييه‌كان، پاشماوه‌ى ئاگر بەجێنەهێڵن و نه‌بنه‌ هۆكارى شێواندنى ناوچه‌ گه‌شتيارييه‌كان.

عابدین عەبدولرەحمان، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی هەڵەبجە بە 964ی وت،” لە ئێستادا ئاگرەکە لە هەموو لایەکەوە کۆنترۆڵکراوە، بەڵام ئێمە وەک ئەرکی خۆمان ماوەیەک دەبێت چاودێری بکەین بۆ ئەوەی دڵنیابینەوە کە جارێکی دیکە سەرهەڵناداتەوە”.

ئاگرەکە جگە لە سووتاندنی سەدان دۆنم پووش و پاوان و دارستانی سرووشتی ناوچەکە و رەز و باخی هاوڵاتیان زیانی گیانیشی لێکەوتەوە، هاوڵاتیەکی خۆبەخش بە ناوی ئاری موختار و کارمەندێکی پۆلیسی دارستان و ژینگە بە ناوی محەمەد حەیدەر، لە کاتی کوژاندنەوەی ئاگرەکەدا گیانیان بەخشی.

ئاگرەکەی سنووری هەڵەبجە کۆنترۆڵکرا 

ئاگرەکەی سنووری هەڵەبجە کۆنترۆڵکرا