گەرمیان
منداڵێک لە سەربان خوارەوە وگیانی لەدەستدا
964+
ژێوار خدر
لە ناحیەی رزگاری قەزای کەلار منداڵێکی حەوت ساڵان لە سەربان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، دوێنێ سێشەممە 19.8.2025، منداڵێکی کچی حەوت ساڵان گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار، کە لە سەربانی ماڵی خۆیان کەوتبووە خوارەوە و بریندار بوو.
دەشڵێت، بەهۆی سەختی برینەکەیەوە رەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا و پاش گەیاندنی بەسلێمانی گیانی لەدەستدا و ئێستا پۆلیس لەسەر چۆنێتی روودانی رووداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردووە.