لۆگۆى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە
گیریانخواردووە
نزیکەی هەزار عومرەکاری کورد لە سعودیە ماون
964+
ژووری هەواڵ
نزیکەی هەزار هاونیشتمانی هەرێمی کوردستان کە بە رێگەی ئاسمانی بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج چووبوونە سعودیە و لەو وڵاتە گیریان خواردبوو، بە پاس گەڕاونەتەوە، نزیکەی هەزار کەسی دیکە ماون بگەڕێنەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 20.8.2025، کاروان ستونی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ـی راگەیاند، عومرەکاران بەهۆی نەبوونی گەشتی ئاسمانی عێراقەوە گیریان خواردووە و دەبێت بە پاس بگەڕێنەوە، ئێستا کەمتر لە هەزار هاونیشتمانی لە سعودیە ماون.
“دەبێت کۆمپانیاکان گرەنتی ئەوە بدەن کە خەڵک بگەڕێنەوە، ناکرێت پارەی فڕۆکە لە عومرەکاران وەربگیرێت و بە پاس بێنەوە”، کاروان ستونی وای وت.
لەبارەی هۆکاری گیرخوادنی عومرەکاران، کاروان ستونی وتی، کۆمپانیا گەشتیارییەکان گرێبەستی راستەوخۆیان لەگەڵ کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی نییە و هەر جارەو بیانویەک دەهێننەوە.
دوێنێش، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایگەیاند؛ هه‌تاوه‌كوو عومره‌كارانی كوردستان له سعودیه به فرۆكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه هێچ گه‌شتێكی عومره‌ی ئاسمانی له كوردستان بۆ سعودیه ناكرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردووە، وه‌كوو هه‌ڵویستێك له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به فرۆكه گه‌شتی عومره‌یان كردووه و له سعودیه به‌هۆی نه‌بوونی فرۆكه گیریانخوارد و ناچاربوونه به پاس بگه‌رێنه‌وه یاخود له‌وێ بمێننه‌وه رێگه به هیچ گه‌شتێكی عومره‌ی ئاسمانی له كوردستان ناده‌ن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عه‌ره‌بستانی سعودیه”.