دیسان باسی بایدنی كرد

ترەمپ: ئێستا جیهان بەرەو جەنگی سێیەمی جیهانی هەنگاو نانێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسێكی وڵاتەكەی دەڵێت، چیتر جیهان بەرەو جەنگی سێیەمی جیهانی هەنگاو نانێت.

ترەمپ لە تاوتوێکردنی ململانێیەکانی ئۆکرانیا و روسیا، ئاماژەی بەوەدا دۆخەکە تەنیا لە سەردەمی ئیدارەی جۆ بایدنی سەرۆکی پێشووی ئەمریکادا خراپ بوو.

ترەمپ وتی: “پێموایە ئەوكات جیهان بەرەو جەنگی سێیەمی جیهانی دەڕۆیشت، بەڵام ئیتر ئەوە روونادات، ئەوە هەواڵێكی خۆشە، ئیتر پێویست ناکات خەمی ئەوەتان هەبێت”.

سەرۆكی ئەمریكا ئاماژەی بەوەش کرد، “بابزانین پرۆسەی یەکلاکردنەوەکە چۆن دەچێتە پێشەوە، بارودۆخەكە پێشتر بەرەو جەنگی سێیەمی جیهان دەڕۆیشت، ئەمە خراپترین شتە کە لەڕووی ململانێ سەربازییەوە روویداوە، ئەمانە گەورەترین ژمارەن کە لە دوای جەنگی دووەمی جیهانییەوە بینیومانە”.

رۆژی 15.8.2025 دیدارێک لە نێوان سەرۆكی ئەمریكا و سەرۆکی روسیا لە بنکەی سەربازی ئێلمندۆرف ریچاردسۆن لە ئەلاسکا لە ئەمریكا بەڕێوەچوو، گفتوگۆکە نزیکەی سێ کاتژمێری خایاند.

دوای ئەوە دوێنێ ترەمپ لەگەڵ زێلینسكی، سەرۆكی ئۆكرانیا كۆبووەوە و كارەكان بە ئامانجی بەدیهێنانی ئاشتییە لە نێوان روسیا و ئۆكرانیا، كە لە شوباتی 2022ـەوە شەڕیان دەستپێكردووە، بڕیاریش وایە لە داهاتوویەكی نزیكدا سەرۆكەكانی روسیا و ئۆكرانیا بەیەكەوە كۆببنەوە و دواتریش كۆبوونەوەیەكی سێ قۆڵی لەگەڵ سەرۆكی ئەمریكاش ئەنجام بدەن.

ترەمپ ئیشی خۆی كرد و زیلینسكی و پوتین كۆدەكاتەوە

ترەمپ ئیشی خۆی كرد و زیلینسكی و پوتین كۆدەكاتەوە