گویندەلن گرین، کونسوڵی گشتیی نوێی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێمی كوردستان
"یارمەتى بەهێزبوونى هەرێم دەدەین"
کونسوڵى نوێى ئەمریکا: بەمنزیکانە باڵەخانە نوێیەکەمان دەکەینەوە
964+
ژووری هەواڵ
کونسوڵى نوێى ئەمریکا لە هەرێمى کوردستان، رایگەیاند، لە ئایندەیەکى نزیکدا باڵەخانەى نوێی کونسوڵخانەکەیان لە هەولێر دەکرێتەوە، دەشڵێت، هاوکار دەبن لە هەوڵەکان بۆ بەهێزکردنی هەرێمی کوردستان.
وێندى گرین، كونسوڵى گشتى ئهمریكا له ههولێر، پەیامێکی ڤیدیۆیی بەهۆى دەستبەکاربوونیەوە بڵاوکردەوە و ئامانجەکانی خۆی لە پۆستە نویێەکەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئاشکرا کرد.
گرین لە پەیامەکەیدا دەڵێت، ئەمریکا پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ هەرێمی کوردستان هەیە و کردنەوەی باڵیۆزخانە نوێیەکەش سەلمێنەری ئەم راستیەیە.
نزیکەی مانگێک دەبێت، وێندى گرین، وهک كونسوڵى گشتى ئهمریكا له ههولێر، لەبرى ستیڤ بیتنەر، کونسوڵى پێشوو دهست بهكاربووە.
گرین، پێش ئەوەی ببێتە کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر، وەک جێگری باڵوێز لە باڵوێزخانەی ئەمریکا لە ئەدیس ئەبابای پایتەختی ئەسیوپیا کاری کردووە.