لۆگۆى بەڕێوەبەرایەتى گشتى حەج و عومرە
بەڕێوەبەرایەى حەج و عومرە:
گەشتى عومرە رادەگیرێت؛ هەتا ئەوانەى لە سعودیەن نەگەڕێنەوە
964+
وریا فەتاح
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان رایدەگەیەنێت؛ هه‌تاوه‌كوو عومره‌كارانی كوردستان له سعوودیه به فرۆكه نه‌گه‌ڕێنه‌وه هێچ گه‌شتێكی عومره‌ی ئاسمانی له كوردستان بۆ سعوودیه ناكرێت.
بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاوى کردووە، وه‌كوو هه‌ڵویستێك له به‌رامبه‌ر دواكه‌وتنی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه به فرۆكه گه‌شتی عومره‌یان كردووه و له سعوودیه به‌هۆی نه‌بوونی فرۆكه گیریانخوارد و ناچاربوونه به پاس بگه‌رێنه‌وه یاخود له‌وێ بمێننه‌وه رێگه به هیچ گه‌شتێكی عومره‌ی ئاسمانی له كوردستان ناده‌ن بۆ بردنی هاووڵاتیان بۆ عه‌ره‌بستانی سعوودیه”.
وەک ئەوەى بەڕێوەبەرایەتییەکە باسى کردووە، وەستاندنى گەشتى ئاسمانى عومرەکاران تا ئەو کاتەیە، هەموو ئەو عومره‌كارانه‌ی لە سعودیەن له نزیكترین كاتدا ده‌گه‌رێندرێنه‌وه و دڵنیایى تەواو دەدرێت کە چیتر دواناکەون و لە کاتى دیاریکراوى خۆیاندا دەگەڕێندرێنەوە بۆ هەرێمى کوردستان.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تییەکە ئاگاداری هه‌موو كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه ده‌كاته‌وه له هه‌موو پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان، هیچ گه‌شتێكی عومره به رێگه‌ی ئاسمانی رێك نه‌خه‌ن تاوه‌كوو به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج و عومره رێگه‌یان پێنه‌داته‌وه.
هۆشداریش به بریكاره‌كانی هێڵی فرۆكه‌وانی عیراقی ده‌ده‌ن كه پێویسته هه‌وڵ بده‌ن به زووترین كات عومره‌كارانی كوردستان له سعوودیه بگه‌رێندرێنه‌وه، به پێچه‌وانه رووبه‌ڕووی لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی ده‌بنه‌وه.
ماوه‌یه‌كه به هۆكاری جیا جیا گه‌شته‌كانی عومره به هێڵی فرۆكه‌وانی عیراقی كه‌م و كۆڕی و نارێكیان تێدا كه‌وتووه و به‌هۆیه‌وه هه‌زاران عومره‌كاری كوردستان و عیراق له سعوودیه گه‌ڕاندنه‌وه‌كانیان دواكه‌وتووه.
جەختیش دەکاتەوە، رێگه به چوونی هیچ گه‌شتێكی عومرە نادات له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانی تاوه‌كوو عومره‌كاران به ته‌واوه‌تی كه به رێگه‌ی ئاسمانی گه‌شتیان كردووه و له نزیكترین كات و به فرۆكه نه‌گه‌ڕێندرێنه‌وه.