"پارەشیان بۆ دەگەڕێتەوە"

زیاتر لە 1000 هاوبەش لە سلێمانی خۆیان لە سیستەمی وزەی خۆر تۆمار كردووە

964+

محەمەد فاتیح

هاوكات لەگەڵ پڕۆژەی رووناكی بۆ دابینكردنی كارەبای 24 كاتژمێری، هاوڵاتییان روویان لە سیستەمی سۆلار كردووە و زیاتر لە هەزار هاوبەشی كارەبا لە پارێزگای سلێمانی، خۆیان لەو سیستەمه تۆمار كردووە.

سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتيی كارەبای سلێمانی، بە 964ـی وت، “دانانی سیستەمی وزەی خۆر (سۆلار)، رۆژ بە رۆژ لە زیادبوندایە و لەئێستادا زیاتر لە هەزار و 33 هاوبەش لە سنوری پارێزگای سلێمانی خۆیان لە بەڕێوەبەراتییەكەمان تۆمار كردووە، بۆ ئەوەی ئەو كارەبا زیادەیەی بەرهەمی دەهێنن بگەڕێتەوە بۆیان”.

“لەو ژمارە هاوبەشانەی خۆیان لە سیستەمی سۆلار تۆمار كردووە، نزیكەی 888ـیان ماڵانن، ئەوانی تریش شوێنی بازرگانی و كارگەكان و فەرمانگە حكومەییەكانن”، سیروان محەمەد وای وت.

رونیشیكردەوە، بەپێی بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەو هاوبەشانەی خۆیان لە سیستەمی سۆلار تۆمار دەكەن و وزە بەرهەم هاتووەكەیان كە لەخۆیان زیادە بەكارناهێنن و تێكەڵ بەكارەبای نیشتیمانی دەكەن، لە رێگای پسوولەكانیانەوە بۆیان هەژمار دەكرێت.

هەر بە قسەی سیروان محەمەد، هاوبەشانی كارەبا دەتوانن لە رێگای ئەو سیستەمەوە لە بەكارهێنەری كارەباوە ببن بە بەرهەمهێنەری كارەبا و تێكەڵ بە كارەبای نیشتیمانی دەكرێن و سەرئەنجام پارەشیان بۆ دەگەڕێتەوە.

30 ملیۆن تاوەکو یەک ملیار دینار دەدرێت بەو کەسانەی سۆلا...

30 ملیۆن تاوەکو یەک ملیار دینار دەدرێت بەو کەسانەی سۆلار دادەنێن