بوومەلەرزە _ گرافیکی 964
"هیچ زیانێکی نەبووە"
بوومەلەرزەیەک شارەزووری هەژاند
964+
ئەحمەد محەمەد – سلێمانی
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.7 پلە بەپێوەری ریختەر دەشتی شارەزووری هەژاند و هیچ زیانێکی لێنەکەوتووەتەوە.
جەوهەر حەمەلاو بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی سلێمانی بە 964ـی وت، “کاتژمێر 10:46 خولەکی ئەمشەو 18.8.2025 بوومەلەرزەیەک دەشتی شارەزوور و قەزای سەیدسادقی هەژاند”.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەپێی خوێندنەوەی ئامێرەکانیان گوڕەکەی 3.7 پلە بەپێوەری ریختەر بووە، بەڵام زانیارییەکان سەرەتایین و هێشتا شیکاری تەواوەتی بۆ نەکراوە.
جەوهەر حەمەلاو وتیشی، بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی نەبووە.
بە گوێرەی زانیاریەکانی پەیامنێرانی 964، بوومەلەرزەکە لە سلێمانی، هەڵەبجە، سەیدسادق و بەشێکی پێنجوێنیش هەستی پێکراوە.
پێداچوونەوە؛ شۆرش قادری