نووسینگه‌ى كه‌ركوكى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا فۆڕم دابه‌ش ده‌كات
سبه‌ى ده‌ست به وه‌رگرتنى خوێندكارانى پۆلی 12 سنوورى ناوچه دابڕاوه‌كان ده‌كرێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
به‌پێی ئه‌و ئاگادارییه‌ى كه وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵاى هه‌رێم بڵاویكردووه‌ته‌وه، فۆڕمى وه‌رگرتنى خوێندكاران له نووسینگه‌ى كه‌ركوكى وه‌زاره‌كه‌یانه‌وه به‌سه‌ر قوتابیانى پۆلی 12 خوێندنى كوردی دابه‌ش ده‌كرێت بۆ وه‌رگرتنیان له زانكۆ حكومییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بۆ ساڵى خوێندنى 2025 – 2026 ـه.
سبه‌ینێ سێشه‌ممه فۆڕمه‌كه بۆ وه‌رگرتنى خوێندكارانى شارۆچكه‌ى دوزخورماتوو دابه‌شده‌كرێت ئه‌وانه‌ى كه‌له به‌شی خوێندنى كوردى له دووز خوێندویانه.
ئه‌و خوێندكارانه‌ى فۆڕم وه‌رده‌گرتن پێویسته، كارتى تاقیكردنه‌وه‌كان و كارتى نیشتمانى و بۆردى نمره‌كان به مۆركراوى له‌گه‌ڵ خۆیان ببه‌ن و خوێندكارانى (دخول عام)یش ده‌توانن ئه‌م فۆڕمه وه‌ربگرنئه‌وه‌ى له خولى دووه‌م به‌شدار ده‌بێت.
هه‌ر به‌پێی ئاگادارییه‌كه، ئه‌و فۆڕمه‌ى سبه‌ینێ دابه‌ش ده‌كرێت ئه‌و خوێندكارانه ده‌گرێته‌وه كه ده‌رچووى ساڵانى 2023 بۆ 2024 و 2024 بۆ 2025 ـن و ئه‌و خوێندكارانه‌ى خولى دووه‌مى ئه‌مساڵیش ده‌گرێته‌وه.